جەختی نەمسا لەسەر پاراستنی بەرجام
وەزیری درەوەی نەمسا ڕۆژی شەمە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری پاراستنی بەرجام بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " کارین کنایسل " بەرجانی بە ئاکامی کردەوەی چەن لایەنە زانی و وتی چوونە دەری یەکێک لە لایەنەکان لە و ڕێککەوتننامە " متمانەی بەرانبەری لاواز کردووە " و ڕەوتی متمانە سازی تێک ئەدات . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا 8 مانگی مای بە دووپات کردنەوەی تومەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران چوونەدەری واشنگتونی لە بەرجام و داسەپاندنی بایکوتەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند . ئەو کارەی تڕەمپ ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ شەرمەزار کردنی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی . بریتانیا فەڕانسا ڕووسیا چین ئاڵمان و یەکێتیی ئوروپا وەک لایەنەکانی بەرجام وتیشیان لاگری لەو ڕێککەوتنە دەکەن . لە هەمان پێناودا ئێران و ئوروپا لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا وتووێژگەلێکیان بە مەبەستی پاراستنی بەرجام دوای چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەیی دعەسپ ێکردوە ئوروپا لە ڕەوتی ئەو وتووێژانە بەڵێنی دا پەکەیجێکی داکۆکی لە چوارجێوەی بەرجام و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕادەستی تاران بکات .کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردووە کە چاوەڕوانە پەکەیجی ڕادەستکراو لە لایەن وڵاتانی ئوورووپایی مافی نەتەوەی ئێران لە بەرجام گەرەنتی بکات .