UN:کۆمەڵی جیهانی بە هاسانی لە دۆسیەی خاشوقچی خۆش نابێ
دەیڤید کای راپۆتنێری تایبەتی ئازادی رادەربڕینی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاردانەوە بە کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵ گوتی ، کۆمەڵی جیهانیی بە هاسانی لە دۆسیەی خاشوقچی خۆش نابێ .
بەپێی راپورتی ئیرنا ، راپۆرتنێری تایبەتی ئازادیی رادەربڕینی رێکخراوی نەتەوەکان سەرلەبەیانی دوشەممە رایگەیاند ، لە پەنا ئەو دەنگوباس و زانیاریانەی کە باس لە کوژرانی جەمال خاشوقچی لە کونوسولخانەی سعوودی لە ئەستەموڵی تورکیا دەکەن ، دەبێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و نیودوڵەتی لەمبارەوە ئەنجام بێ .
کای وتیشی ، ئەگەر کوژرانی خاشوقچی پشت راست بکرێتەوە ، لیژنەی ئازاددی رادەربڕینی رێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ لە رێگەی هەندێ میکانیزمی سەربەخۆوە بۆ سازدان و بەدواداچوونی سەبەبکارانی ئەم کارە ، هەنگاو بنێ .
رێکخراوی ئەمنستی ئەنترنەشناڵیش شەوی رابردوو لە کردانەوە بە کوژرانی نووسەر و رۆژنامەوانی سعودی رایگەیاند ، پێشت ڕاستکرانەوەی کوژرانی خاشوقچی لە لایەن ئەم رژێمەوە بە مانای کوشتنی سەرەڕۆیانە و ئیعدامی بێ دادگایی کردنی ئەو دەبێ .
کەناڵی ئەلجەزیرەش رایگەیاند ، تەرمی جەمال خاشوقچی رۆژنامە وانی رەخنەگری سعودی لە ناوچەیەکی ئەستەموڵ دۆزراوەتەوە .
رۆیتێرزیش بەر لەوە بە گێڕانەوە لە هەندێ کاربەدەستی تورک نوسیبووی جەمال خاشوقچی لە کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ کوژراوە .
خاشوقچی سێشەممەی رابردوو دوابەدوای ڕۆیشتنی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ بێ سەر و شوێن بوو.
"خەدیجە ئەزرو" دەسگیرانی "جەماڵ خاشوقچی" چوارشەممەی رابردوو ڕایگەیاند کە دەسگیرانەکەی بۆ جێبەجی کردنی کاروباری هاوسەرگیریان سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستانی کردووە لە شاری ئەستەموڵ.
شایانی باسە ناوی "جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ڕژێمی سەعوودی لە لیستی کەسانی پێ و شوێن گیراو لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە بوو. ناوبراو لە ترسی لەبەند کران لە دەرەوەی عەرەبستان دەژیا.