کاربەدەستێکی ڕووسی : هاوکاریەکانی ڕووسیا و ئێران لە کاریگەری بایکوتەکانی ئێران کەم دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i350813-کاربەدەستێکی_ڕووسی_هاوکاریەکانی_ڕووسیا_و_ئێران_لە_کاریگەری_بایکوتەکانی_ئێران_کەم_دەکاتەوە
ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری هۆز و نەتەوەکانی ڕووسیا هاوکاری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێرانی بە گرینگ زانی ووتی کە ئەو هاوکاریگەلە لە کاریگەری بایکوتەکانی ئەمریکا لە سەر دوو وڵات کەم دەکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی ڕووسی : هاوکاریەکانی ڕووسیا و ئێران لە کاریگەری بایکوتەکانی ئێران کەم دەکاتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری هۆز و نەتەوەکانی ڕووسیا هاوکاری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێرانی بە گرینگ زانی ووتی کە ئەو هاوکاریگەلە لە کاریگەری بایکوتەکانی ئەمریکا لە سەر دوو وڵات کەم دەکاتەوە .

 ئیسماعیل  شەعبانوف  ئەندامی  ئەنجومەنی  کاروباری  هۆزەکان  و نەتەوەکانی  ڕووسیا ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا   وتی : ئێستاکە ئێران و ڕووسیا لە لایەن ئەمریکا و بڕێک لە هاوپەیمانەکانی بایکوت کراون دەبێ داڕشتی هاوکاریەکانی خۆیان پەرە پێی بدەن . ئەو کاربەدەستە ڕووسە وتیشی :  ئێران و ڕووسیا  لە گۆڕەپانگەلێکی گرینگی پیشە سازی زانست و تەکنولوژی پێشکەوتە و کشت و کاڵ ئەزموونگەلێکی باشیان هەیە و دەتوانن لە خەبات بە دژی بایکوتەکانی ئەمریکا کەڵکی لێ وەربگرن . ئەندامی  ئەنجومەنی کاروباری هوزەکانی ڕووسیا  وێڕای ئاماژە بە  دابەزینی کنەی ئەمریکا لە  ئاستی نێونەتەوەییدا  وتیشی  یەکێتیی  ئوروپاش لە ئەمریکا مەودای گرتووە  و لە گەڵ ئەو وڵاتە هاوکاری ناکات و جیهان هێدی هێدی  لە سیستمی  یەک جەمسەرییەوە بەرەو چەن جەمسەری دەڕوا .