ڕووسیا : ئەمریکا خەریکی ئامادەبوون بۆشەڕێکی نوێ یە
دیپلۆماتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وشداری دا ، کە چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوانبڕ، ئامادەبوونی واشنتۆن بۆ شەڕێکی نوێیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، "ئاندرە بلاسوف" جێگری ئیدارەی بڵاونەکردنەوەو کۆنترۆڵی چەکەمەنی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی پرس ومەسەلەکانی چەک داماڵین وئەمنیەتی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: بڕیاری واشنتۆن بۆ چوونەدەر لە " ئای ئین ئیف" ئامادە بوونی ئەمریکا بۆ شەڕە ومسکۆیش بۆ بەرەڤانی کردن لە وڵات، یەکپارچەیی خاکی، بنەما ،بایەخەکان وخەڵکەکەی ئامادەیی هەیە. ئەم دیپلۆماتە ڕووسە پیداگری کرد: جیاوازی زۆر وگەورە لە نێوان خۆتەیار وئامادەکردنی واشنتۆن وڕووسیا لەم بوارە هەیە . دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٠ی ئۆکتۆبەر لە درێژەی کاروکردەکانی ئاڵوزکاوانەی واشنتۆن ڕایگەیاند ، ئەمریکا بۆ چوونەدەرلە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوانبڕ ئامادە دەبێت. پەیمانی دوولایەنە بەناو" هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ"ی ئای ئین ئیف، لە ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن سەرۆکانی کاتیی ئەمریکا ویەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو مۆرکراو ویەکێ لە کاروکردە گرینگەکان لە لابردنی ئاڵوزیەکان لە سەردەمی شەڕی ساردبوو.