لاگری یەکێتیی ئورروپا لە بەرژەوەندیەکانی ئێران لە بەرجام
باڵوێزی یەکێتیی ئووروپا لە مسکۆ جەختی کرد ئەو یەکێتییە لە هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری ئێران لە چوارچێوەی بەرجام درێغی ناکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئینترفەکس " مارکوس ئادرێر " وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەکانی ئەمریکا بۆ چوونەدەەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام و داسەپاندنی بایکوتەکان دژی ئێران جەختی کرد یەکێتیی ئوروپا هەر کارێک کە بتوانێ بۆ پاراستن لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی ئێران لە بەرجام ئەنجام بدات درێغی ناکات . ئادرێر لەو بوارەدا ئاماژەی کردە ڕێگاچارەی دارایی تایبەتی ئورووپا بۆ پاراستنی پەیوەندیی بازەرگانی لە گەڵ ئێران لە دۆخی بایکوتەکاندا . بە دوای چوونە دەری دوناڵد تڕەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک لە مانگەکانی ئەم دواییەدا وڵاتانی ئوروپایی هاوڕێ لە گەڵ ڕووسیا و چین وێڕای نەیاریەتی لە گەڵ ئەو بڕیارەی واشگتون جەخیتان کرد لەسەر ێویستی پاراستنی بەرجام و هەروەها کەڵک وەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندیە ئابووریەکانی دەس کەوتوو لە بەرجام . بە دوای ئەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی گەڕانەوەی بایکوتە ناڤۆکیەکانی ئێرانی لە دووشەمە 5 نوامبر ڕاگەیاند وەزیرانی دەرەوە و دارایی ئاڵمان بریتاینا و فەڕانسا هاوڕێ لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا باسیان کرد لە پێشکەوتنی بەرچاو ی ڕێگاچارەی دارایی تایبەتی ئەو یەکێتییە بۆپاراستنی پەیوەندی بازەرگانی و بانکی خۆِی لە گەڵ ئێران لە دۆخی بایکوتدا .