تشرینی دووه‌م 21, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • بەرتیل خوازی نوێی ترەمپ لە کاربەدەستانی سعودی

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی ترو لەدرێژەی بەرتیل خوازیەکانی لە کاربەدەستانی ڕیاز ، ڕێزی گرت لە عەرەبستان لەبەر دابەزاندنی نرخی پەتڕۆڵەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  ئەمڕۆچوارشەممە  ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی داکۆکی لە عەرەبستان لەبەرامبەر  ڕەخنەکانی ئەم وڵاتە لەبەر کوژرانی  جەمال قاشوقچی  ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری  ئالی سعودی  جارێکی تر لەم وڵاتە باجی خواست.

ترەمپ  لە نێو تویتەکەی دا نووسی  لە عەرەبستان لەبەر کەمکردنی نرخی نەوت  سپاس دەکات  بەڵام باشترە نرخی نەوت هەتادێ زۆرتر دابەزێت.

ترەمپ سەرباری  تۆمەتبار بوونی محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی بە کوشتنی قاشوقچی ، بڕیاری خۆی بۆ درێژەی داکۆکی لە عەرەبستان لەبەر هۆگری ئەو بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، پێوەندی دا .

 بیستەمی ئۆکتۆبر، ڕیاز دوای نزیک سێ حەوتە بێ دەنگیی، دانی ناوە بە سەر کوژرانی خاشۆقجی لە ناوەوەی کۆنسولخانەی عەرەبستان عەئەستەموڵ بە هۆی تێکهەڵچوون و شەڕو کێشەی نێوانیان، بەڵام  شوێنی نێژرانی تەرمەکەیان ئاشکرا  نەکردووە.

سەرپەیڤ