میدیایەکی زایۆنی : "ترامپ"ی "سەودای سەدە"ی لەبەر قەیران لە کابینەی ئیسرائیل وەدوا دەخا
میدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاند: "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە گەڵاڵەی ناسراو بە "سەودای سەدە" هەتا چارەسەریی قەیرانی ناوخۆی کابینەی رژیمی زایۆنی وەدوا بخات.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم؛ بەپێی ڕاگەیاندنی کەناڵی دەی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنی، "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە لەبەر قەیرانی سیاسی لە کابینەکەیدا، ئەو داواکارییەی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، نەتانیاهۆ دەڵێ بێتوو گەڵاڵەی ئەمریکی سەودای سەدە جێ بەجێ بکرێ، لەوانەیە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە خەنیمە سیاسییەکانی بۆ وێنە لە پارتی "ماڵی یەهود" بە ڕێبەریی "نەفتالی بەنێت" وەزیری پەروەردە لاواز ببێ.
ناکۆکیی قووڵی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری جەنگ کە لەکارکشانەوەی لیبرمەن و چوونەدەری پارتەکەی لە هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار لە چوارشەممەی ڕابردووی لێکەوتەوە، کابینەی ئیسرائیل تووشی قەیران بوو.
بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکیی"سەودای سەدە"، قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین، تەنیا خاوەنیەتی سەرزەوینە بەجێماوەکان لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززەی دەبێ.