هێرشی داعش بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی لیبی 7 کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i353045-هێرشی_داعش_بۆسەر_باشووری_رۆژهەڵاتی_لیبی_7_کوژراوی_لێکەوتەوە
میدیاکانی لیبی شەوی رابردوو رایانگەیاند ، تیرۆریستانی داعش بە پەلامار بۆسەر ناوەندێکی پۆلیس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لانیکەم حەوت کەسیان کوشت و دە کەسی دیکەیان بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2018 04:52 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی لیبی 7 کوژراوی لێکەوتەوە

میدیاکانی لیبی شەوی رابردوو رایانگەیاند ، تیرۆریستانی داعش بە پەلامار بۆسەر ناوەندێکی پۆلیس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لانیکەم حەوت کەسیان کوشت و دە کەسی دیکەیان بریندار کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوە خۆجێیەکان وتیان ، داعشیەکان بە 15 ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتایەسەر ئەم ناوەندەی پۆلیس .

لیبی لە کاتی ڕاپەڕینەکەی 2011 ی گەلی ئەم وڵاتە کە رووخانی رژیمی قەزافی لێکەوتەوە ، بە دەسوەردانی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئوروپایی و ناوچەکە رووبەڕووی توند ی و تیژی و بێسەقامی بووە .

لەسێ ساڵ لەمەوبەرەوە لیبی بە هۆی ناکۆکیی نێوان پارت و لایەنەکان ، دو  پەرلەمانی هەیە ( پەرلەمانی تەبرەق لە رۆژهەڵات و پەرلەمانی ترابلۆس پتەختی لیبی) و دوو ئەرتەشیشی هەیە .

پەرلەمانی تەبرەق لە لایەن ئەرتەشی لیبیەوە بە فەرماندەریی حەفتەر داکۆکی لێدەدەکرێ و حکومەتی ویفاتقی نیشتمانیی فائیز سیڕاج کە پشتیوانیی رۆژاوا و ئەمریکای لە پشتە ، لە شاری ترابلۆس جێگیرە .

رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیش ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیی خۆی بۆ دزەکرنە نێو ئەم وڵاتە خاوەن نەوتە دەقۆزێتەوە .