کشانەوەی مەکرۆن لە هەڵوێستەکانی هەمبەر بە خۆپێشاندەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i353559-کشانەوەی_مەکرۆن_لە_هەڵوێستەکانی_هەمبەر_بە_خۆپێشاندەران
"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە پاش تاوسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، فەرمانی بە "ئێدوارد فیلیپ"ی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دا هەتا دانوستان بکات لەگەڵ ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2018 08:17 Asia/Tehran
  • کشانەوەی مەکرۆن لە هەڵوێستەکانی هەمبەر بە خۆپێشاندەران

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە پاش تاوسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، فەرمانی بە "ئێدوارد فیلیپ"ی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دا هەتا دانوستان بکات لەگەڵ ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بڕیاری مەکرۆن بۆ دانوستان لەگەڵ خۆپێشاندەران لەکاتێکدایە کە ناوبراو پاش ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی حەوتەی ڕابردوو وتبووێ دەنگی ناڕازییانی بیستووە بەڵام لەبڕیارەکەی ناکشێتەوە.

پاش گرژییەکانی رۆژی شەممەی فەڕانسە لە گردبوونەوەی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری، دانیشتنی قەیرانی دوێنێ یەکشەممەی کۆشکی ئێلیزە بەئامادەبوونی ئێمانۆئێل مەکرۆن بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەرلەوە وتبووی، وەڵامی دادەوانیی دەدرێتەوە بەگشت کردە توندوتیژ و گرژییەکان.

شەپۆلی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەوەو چاکسازییە ئابوورییەکانی جێ سەرنجی حکومەتی مەکرۆن، لەژێر ناوی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی "هێلەک زەردەکان" لە نزیک سێ حەوتە لەمەوبەرەوە فەڕانسەی داگرتووە.

ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ بەرنامەو پلانی حکومەتی فەڕانسە بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر سوتەمەنی سەری گرتووە.

ئەو ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانانە تائێستا سێ کوژراو و بەسەدان برینداری لێکەوتووەتەوە.