هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕاکێشانی بیروڕای ئوروپا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا
کاربەدەستێکی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی واشنتۆن لەگەڵ ئەندامانی ئوروپایی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ" لە پێوەندی دایە هەتا کاردانەوە پێشان بدڕێت بە ئاڵوزی نێوان ڕووسیا وئۆکراین .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک، یەکێ لە کاربەدەستانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ، وتوویەتی: واشنتۆن ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە لەگەڵ ئوروپیەکان هاوپەیمانێک پێک بێنێت هەتا بەو شتەی کە لە گەرووی کێرچ ڕووی داوە، وەڵامێکی بەربڵاو بدرێت. ئەم کاربەدەستە ئەمریکیە وتوویەتی کە ئاڵوزی نێوان ڕووسیا وئۆکراین ، بوعد وڕەهەندی جیهانی هەیە وهاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچە دەبێ دەوری خۆیان بگیڕن . خۆلی نوێی ئاڵوزی نێوان ڕوسیا وئۆکراین لە ٢٥ی نوڤەمبەری ٢٠١٨ دەسپێکرا. سێ پاپۆڕی جەنگی ئۆکراینی لەم ڕۆژە دا بە تێپەڕێن لە گەرووی کێرچ چوونەتە ناو ئاوەکانی ڕووسیاوە لە نیمچە دۆرگەی کریمە کە ئەم کردەوەیەی ئۆکراین لەگەڵ ناڕەزایەتی ڕووسیا ڕووبەڕوو بووەتەوەو هێزی دەریایی ئەم وڵاتە کۆپاپۆڕەکانی جەنگی ئۆکراین وخزمەت گوزارەکانی ڕاگرت. مسکۆ هەروەها کارداری باڵوێزخانەی ئۆکراین لە ڕووسیای بانگ کرد . هەرلەم حاڵەدا " پێترو پوروشنکو سەرۆک کۆماری ئۆکراین لە هەوڵ بۆخۆوەردانی لاگرە ڕۆژاواییەکانی لەم ڕووداوە، لە دە ناوچەی ئەم وڵاتە حکومەتی سەربازی ڕاگەیاندووە.