ڕاگەیێندرانی بەفەرمیی هەڵپەسێردرانی ئەندامەتی ئەمریکا لە پەیمانی "ئەی ئێن ئێف"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i353694-ڕاگەیێندرانی_بەفەرمیی_هەڵپەسێردرانی_ئەندامەتی_ئەمریکا_لە_پەیمانی_ئەی_ئێن_ئێف
حکومەتی ئەمریکا هەڵپەسێردرانی ئەندامبوون لە پەیمانی مووشەکی نێوانبڕ(INF) ، ی بەفەرمی بەئاگاداری لایەنی ڕووسی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2018 14:13 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی بەفەرمیی هەڵپەسێردرانی ئەندامەتی ئەمریکا لە پەیمانی

حکومەتی ئەمریکا هەڵپەسێردرانی ئەندامبوون لە پەیمانی مووشەکی نێوانبڕ(INF) ، ی بەفەرمی بەئاگاداری لایەنی ڕووسی ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو پەیامنێراندا وتی: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ یادداشتێکی لەمەڕ هەڵپەساردنی جێ بەجێ کرانی پەیمانی مووشەکی نێوانبڕ"ئەی ئێن ئێف" بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ناردووە.

بەقسەی زاخارۆوا، لەو یادداشتەدا هاتووە: واشنگتۆن وێڕای هەڵپەساردنی جێ بەجێ کرانی پەیمانی مووشەکیی نێوانبڕ، بێتوو مۆسکۆ نێوەرۆکی ئەو پەیمانە جێ بەجێ نەکا، پاش شەست رۆژان لێی دەکشێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا مۆسکۆی تۆمەتبار کردووە بە پێشێلکردنی پەیمانی "ئەی ئێن ئێف" بەڵام هیچ سەنەدێکی لەمەڕ سەلماندنی ئیدیعای خۆی نەخستووەتەڕوو.

زاخارۆوا پێی داگرت: ڕووسیا وێڕای پێبەندبوون بە پەیمانی "ئەی ئێن ئێف" ، بەتەواوەتی جێ بەجێی دەکاو لایەنی ئەمریکیش، باش ئاگاداری ئەو پرسەیە.

زاخارۆوا لەکاردانەوە بە مۆڵەتی شەست ڕۆژەی ئەمریکا وتی: ڕووسیا بۆ دانوستان لەبارەی پەیمانی "ئەی ئێن ئێف" و پاراستنی، ئامادەیە بەڵام بێتوو واشنگتۆن لەو پەیمانە بچێتەدەر، مۆسکۆ وەڵامی دەداتەوە.

پەیمانی مووشەکی نێوانبڕ، هەشتی دیسەمبەری١٩٨٧ لەنێوان بەرپرسانی ئەوکاتی ئەمریکاو یەکێتی سۆڤییەت مۆرکرا.

ئەو پەیمانە، یەکەم ڕێککەوتن بۆ کۆنترۆڵ کردنی چەکئامێری ناڤۆکی لە جیهان دێتەئەژمار و لە کۆتایی سەردەمی شەڕی سارددا گرینگی زۆری هەیە .