وشداری دانی دوبارەی ڕووسیا سەبارەت بە شۆێنهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ئای ئێن ئێف
کاربەدەستانی پلە بەرزی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە کاریگەری نەرێنی چوونە دەری ئەمریکا لە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ" ئای ئێن ئێف "وشداری دا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی ڕووسی ئیزوستیا " ئیلکساندر فومین جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە بڕیاری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە ئای ئێن ئێف وشداری دا . جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا وتیشی ڕووسیا بە وردبینی زۆر " ئای ئێن ئێفی " لەبەرچاو گرتووە و تۆمەتەکانی ئەمریکا بێ بنەما و پووچە . ولادیمیر ئارماکوف بەڕێوەبەری بەشی قەدەغە و کونتڕوڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ش وشداری دا ئەگەر بێتوو ئەمریکا لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوانبڕ بچێتە دەر ، لایەنی ڕووسی ئیدی هیچ بەڵێنێکی لە هەمبەر شەرتەکانی ئەو پەیمانە لە ئەستۆی دا نابێت . پەیمانی دوو لایەنە ناسراو بە هێزە ناڤۆکیەکنی نێوانبڕ ساڵی 1987 بە ئیمزای سەرانی ئەو کاتی ئەمریکا و سۆڤیەت یەکێک لە کردەوە گرینگەکان بۆ لەناو بردنی بارگرژی لە خولی شەڕی سارد بوو . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کردەوەیەکی یەک لایەنە خوازانەدا کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی ڕووسیا و هاوپەیمانە ئوروپاییەکانی واشنگتون بووەوە ڕایگەیاند لە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ دەچێتە دەر .