کشانەوەی دەوڵەتی مەکرۆن لە بەرامبەر مانگرتنی پۆلیسی فەرانسا
دەوڵەتی فەرانسا بە کشانەوەی لە ھەمبەر فەرمانبەرانی مانگرتووی پۆلیس، ڕەزامەند بوو بە زیاد کردنی مووچەکانیان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس ٢٤ ، دوابەدوای مانگرتنی ھێزەکانی پۆلیسی فەرانسا وەک پەیڕەوی کردنێک لە بزوتنەوەی دژی بورژوازیی ھێلەک زەردەکان ، کریستۆف کاستنەر وەزیری نێوخۆ ڕەزامەند بوو بە زیاد کردنی موچەی ھێزەکانی پۆلیس.
کاستنەر ڕایگەیاندووە: بە پێی گەڵاڵەی دەوڵەت ھەتا کۆتایی ساڵی داھاتووی ٢٠١٩ لە چەند قۆناغ دا ١٥٠ یۆرۆ دەخرێتە سەر موچەی ھێزەکانی پۆلیس.
ھێزەکانی پۆلیسی فەرانسا بە پەیڕەوی کردن لە ھێلەک زەردەکان و لەژێر ناوی ھەنگاوی ژمارە یەک بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کەم بوونی موچەکەیان مانیان گرتووە.
شەپۆلی ناڕەزاییەکانی دژی دەوڵەت لە فەرانسا، ١٧ی نوامبەر بە خۆپیشاندانی دژی ھەڵکسانی باجی سوتەمەنی دەستی پێ کرا، ڕاسانێک کە وەک بزوتنەوەی ھێلەک زەردەکان ناوی دەرکرد و دەوڵەتی ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ناچار بە کشانەوە کرد.
خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتیی ھێلەک زەردەکان بە تایبەت ڕۆژانی شەممەی ھەموو حەوتەیەک ھەروا لە سەرتاسەری فەرانسا بەردەوامە.