سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە هێلەک زەردەکانی تۆمەتبار کرد بە دوژمنی کردنی جولەکە
سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە لە درێژەی هەوڵدان بۆ خستنەپەراوێزی داواکاریی هێلەک زەردەکان لەو وڵاتە، ئەمجارە ئەوانی تۆمەتبار کرد بە "دوژمنی کردنی یەهود".
بەپێی راپۆری کەناڵی هەواڵیی "BFMTV "، "ئێدوارد فیلیپ" وتی: حکومەتی فەرانسە بەتوندی کردەی دوژمنی کردن لەگەڵ یەهود و جولەکە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان ئیدانە دەکا.
ئەو کەناڵە هەواڵییە ڕایگەیاند، لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە لە کاردانەوە بە کردەی ژمارێک لەنەیارانە کە لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی شەممە، گۆرانییەکی فەڕەنسیان چڕی ناسراو بە دوژمنی کردنی جولەکە.
لەڕوانگەی سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە، ئەو گۆرانییەی ژمارێک هێلەک زەرد لەو خۆپێشاندانانە خوێندیان، نێوەرۆکی دوژمنایەتی جولەکەی بوو، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەبڕوای رەخنەگرانی حکومەتی فەڕانسە، گۆرانییەکەی رۆژی شەممە، هیچ پەیوەندییەکی نییە بە دوژمنایەتی کردنی جولەکەو نێوەرۆکەکەی خەبات لەدژ "سیستەمی سیاسی و ئابوریی گەندەڵ"ی زاڵ بەسەر وڵاتە.
خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان لە فەڕانسە لە ١٧ی نۆڤمبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بەرنامە ئابورییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە لەمەڕ زیادکردنی باج لەسەر سوتەمەنی، دەس پێ کرا.
پۆلیسی فەڕانسە تائێستا کوژرانی دە کەس لەو خۆپێشاندانانەی پشت ڕاست کردۆتەوە.
خەڵکی وڵاتانی ئاڵمان، هۆلەند و پورتوگالیش پەیوەستی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی "هێلەک زەردەکان" بوون.