دەسپێکی لێکۆڵینەوە لەبارەی توندوتیژیی پۆلیسی فەڕانسا لەدژ هێلەک زەردەکان
پشکنینی گشتیی پۆلیسی نیشتمانیی فەڕانسا، لێکۆڵینەوەی لەبارەی کردەی توندوتیژانەی هێزی پۆلیس دژ بە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هێلەک زەردەکان دەس پێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی "بی ئێف ئێم" ؛ پشکنینی گشتیی پۆلیسی نیشتمانیی فەڕانسە، چل و هەشت دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕەفتار و کردەکانی پۆلیس لە ڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی هێلەک زەردەکان پێکهاتووە.
ئەو لێکۆڵینەوانە پاش ئەوە دەس پێ بووە کە لە جەنگەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی حەوتەی ڕابردوو ژمارێکی زۆر لە چالاکوانان لەبەر کەڵک وەرگرتنی پۆلیسی فەڕانسە لە گازی فرمێسکڕێژ، بریندار بوون.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە حەوتەمین خولی خۆپێشاندانەکان، لە شارەکانی فەڕانسە بەڕێوە دەچێ و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە چەند حەوتەی داهاتووش درێژەی دەبێ.
خۆپێشاندانی خەڵکی فەڕانسە لە ١٧ی نۆڤمبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە باری گوزەران و زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی و تێچوو و خەرج وبەرجی ژیان لەو وڵاتە، دەس پێ بووە.
هەڵس و کەوتی توندوتیژانەی پۆلیسی فەڕانسە، تائێستا کوژرانی دە کەس و گیران ویان بریندار بوونی هەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە.