کانونی یه‌که‌م 29, 2018 20:14 Asia/Tehran
  • حەوتەمین شەممەی بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان : تێکەڵچوونی ناڕازیان وپۆلیس لە پاریس

خۆپێشاندانی بزوتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەرانسە، لە حەوتەمین شەممەیش لەگەڵ توند وتیژی پۆلیس وسەرکوت کردنی ناڕزایان هاوڕێ بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس ، خۆپێشاندانی ئەمڕٶ شەممەی هێلەک زەردەکان لە شەقامی" شانزە لیزە " ی پاریس ، شوێنی سەرەکی ناڕەزایەتیەکانی حەوتەکانی ئەم دواییە ئەنجام بوو بەڵام بە دەسوردانی پۆلیس کێشرایە توندوتێژی وتێکەڵچوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە م فەرمانبەرانی پۆلیسی فەرانسە بەرەو ناڕزایان ، گازی فرمیسک هێنەریان هاوێشت. ئەم ناڕەزایەتیانە لە دۆخێکدا درێژەی هەیە کە ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە لە پشودانی کۆتایی ساڵدایە وهیچ کەس لە شوێنی نیشتەجیی بوونەکەی ئاگادار نیە . هێلەک زەردەکان ڕۆژی هەینی شوێنی نیشتە جیی بوونی مەکرون لە پاریسیان گەمارۆدا وهەوڵیان دا بڕونە ناو بیناکە. بزوتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەرانسە لە حەفدەی نۆامبەر ، لەناڕەزایەتی دەربڕین بە پەرەی ماڵیات بەسەر سوتەمەنی شکڵی گرتووە ولەوکاتەوە بەدواوە لاینگرەکانی هەموو شەممەیەک خۆپێشاندان بەڕێوە دەبەن. مەکرون دوای پەرەی ناڕەزایەتیەکان لە بەرنامەی خۆی بۆ پەرەی ماڵیاتی سوتەمەنی پاشەکشەی کرد ووادەوبەڵێنی تەرخان دانی هەگبەیەک لە ئیمتیاز وپشک داگری پەرەی مۆچەکانی دا. بە پێی ئەمە ، ناڕەزایەتیەکان لە فەرانسە هەروا درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ