دانپێدانانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە کوژرانی کەسانی سیڤیل لە سوریا و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i355110-دانپێدانانی_هاوپەیمانی_ئەمریکی_بە_کوژرانی_کەسانی_سیڤیل_لە_سوریا_و_عێراق
هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرێکدا دانی بەوەدانا کە، ١١٣٩ کەسی سیڤیل لە دەسپێکی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە ساڵی٢٠١٤ـەوە تائێستا لە سوریاو عێراق کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2018 09:37 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە کوژرانی کەسانی سیڤیل لە سوریا و عێراق

هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرێکدا دانی بەوەدانا کە، ١١٣٩ کەسی سیڤیل لە دەسپێکی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە ساڵی٢٠١٤ـەوە تائێستا لە سوریاو عێراق کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لە ڕاپۆری پێشوودا کە سیپتەمبەری ڕابردوو بڵاو کرایەوە، هاوپەیمانی ئەمریکی دانی نا بە کوژرانی هەزار و سەت و چواردە کەسی سیڤیل لە سوریاو عێراق.

بەڵام لێکدانەوەی گرووپی چاودێریی "ئەیروێرز" واپێشان ئەدا، زیاتر لە پێنج هەزار کەسی سیڤیل لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق و سوریا کوژراون.

ئەمریکا چەندین جار لە ساڵانی رابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، کەسانی سیڤیلی لە عێراق و سوریا کردۆتە ئامانج.

هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ئاگۆستی ٢٠١٤ـەوە تائێستا زیاتر لە سی هەزار جار سوریاو عێراقی بۆردومان کردووە.

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئامانجی بانگەشەبۆکراوی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی جێگیر لە عێراق و سوریا پێکهات. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لە پێکهێنەران و داکۆکیکەرانی سەرەکیی دراڤی و چەکئامێریی گرووپە ترۆریستییەکان بۆ وێنە، داعش دێنە ئەژمار.