دووپاتبوونەوەی بانگەشەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە دژی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i355433-دووپاتبوونەوەی_بانگەشەکانی_راوێژکاری_ئاسایشی_نیشتمانیی_ئەمریکا_لە_دژی_سوریا
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ، بانگەشە و درۆ دەلەسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی لە دژی حکومەتی سوریای دووپاتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2019 09:59 Asia/Tehran
  • دووپاتبوونەوەی بانگەشەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە دژی سوریا

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ، بانگەشە و درۆ دەلەسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی لە دژی حکومەتی سوریای دووپاتکردەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، جان بۆڵتۆن رۆژی شەممە بێ ئاماژە بە داکۆکیی کۆشکی سپی لە تیرۆریستان لە سوریا و داکۆکیی لە تاوانکاریەکانی ئەوان ، بانگەشەی کرد دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە سوریا هێڵی سووری ئەمریکایە .

بۆڵتۆن وتیشی : حکومەتی سوریا نابێ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وەک دەرفەتێک بزانێ بۆ دەکارهێنانی چەکی شیمایی .

سەرۆکی ئەمریکا 19 ی دیسامبری 2018 دوای خەوت ساڵ بێتوانایی تیرۆریستان لە رووخاندنی دەوڵەتی سوریا رایگەیاند ، هێزەکانی لە سوریا دەباتە دەرەوە .

 ئەمریکا و فەڕەنسە و بەریتانیا پێشتر لە 14 ی نیسانی 2018 دا بە بیانووی پڕووپوچی کەڵکوەرگرتنی دمشق لە چەکی شیمیایی پەلاماریی موشەکییان کردە سەر سوریا .

ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا ، پێشتر هەموو چەکەشیمیاییەکانی خۆی بە چاودێریی نوێنەرانی رێکخراوی نەتەوەکان و رێکخراوی قەدەغەی چەکی شمیایی ڕادەست کرد و تا ئێستا بەڵگەیەک نەبووە لەسەر دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن سوریاوە .