پەرەی داکۆکی کردن لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i355983-پەرەی_داکۆکی_کردن_لە_بزووتنەوەی_هێلەک_زەردەکان_لە_فەرەنسا
ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ نیشان دەدات داکۆکی جەماوەری لە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا، بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2019 15:51 Asia/Tehran
  • پەرەی داکۆکی کردن لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا

ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ نیشان دەدات داکۆکی جەماوەری لە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا، بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، دامەزراوەی ئاماری ئالب لە نوێترین ڕاپرسیەکانی دا ڕایگەیاند داکۆکی  جەماوەری لە بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری هێلەک زەردەکان لەچاو حەوتەی ڕابردوو سەتی حەوت پەرەی سەندووەو گەیشتووەتە سەتی شەست و حەوت.

بەپێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە، تەنیا سەتی چلی جەماوەری فەرەنسا ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵاڵەی وتووێژی نەتەوەیی ئێمانۆئێل مەکرونی سەرۆک کۆمار بۆ کشانە لەقەیران بەشداری دەکەن.

بڕیارە  ئێمانۆئێل مەکرونی سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە گەڵاڵەی باس و وتووێژی نەتەوەیی  داگری سی و پێنج  پرسیار لە بواری جۆربەجۆر بخەنەبەرباس.