وتووێژی سەرۆکانی ڕووسیا و ژاپۆن بۆ چارەسەری کێشەی زەوین
سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەسەر ورەی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوینی دوو وڵات، پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، شینزۆ ئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند هەر دوولا مکوڕن لەسەر دەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی لەسەر کێشەی زەوینی دوو وڵات لەسەر دوورگەی کوریل.
شینزوئابە وتی : بڕیارە سێرگێئی لاوروڤ و تارو کونو وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا وژاپۆن، لە مانگی فڤرییە سەبارەت بە ڕێگەکانی گەیشتن بە ڕێگەچارەی بیرکراو، وتووێژ بکەن.
ولادیمیر پوتینیش لەم پرێس کۆنفرانسە دا ڕایگەیاند هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی بە دەست هاتوو دەبێ لەلایەن خەڵکیش ڕەزامەندی لەسەر بکرێت .
پوتین ئاماژەی کردە ناڕەزایەتییەکان لەسوریا بەرامبەر گەڕانەوەی ئەگەری سەروەریی دوورگەکانی کوریل بۆ ژاپۆن.
ڕۆژی سێ شەممە خۆپیشاندانێک لەبەردەم باڵوێزخانەی ژاپۆن لە مۆسکۆ بۆ داکۆکی کردن لە مانەوەی دوورگەکانی کوریل وەک خاکی ڕووسیا، بەڕێوە چوو.
ڕووسیا و ژاپۆن لەسەر سەروەریی دوورگەکانی کوریل ناکۆکییان هەیە.