ڕەخنەی لاڤرۆف لە دەستوەردانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کاروباری ڤێنزۆئیلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356473-ڕەخنەی_لاڤرۆف_لە_دەستوەردانی_ئەمریکاو_وڵاتانی_ڕۆژئاوا_لە_کاروباری_ڤێنزۆئیلا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا خەریکی ئاژاوە نانەوەو دەستوەردانن لە کاروباری ڤێنزۆئیلادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2019 14:15 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی لاڤرۆف لە دەستوەردانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کاروباری ڤێنزۆئیلا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا خەریکی ئاژاوە نانەوەو دەستوەردانن لە کاروباری ڤێنزۆئیلادا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلجەزیرە، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: پشتگریی ئەمریکا لە"خوان گوایدۆ" سەرکردەی نەیارانی دەوڵەتی یاسایی ڤێنزۆئیلا وەک سەرۆک کۆماری کاتیی ئەو وڵاتە ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەمریکییەکان خەریکی ئاژاوە نانەوەو دەستوەردانن لە کاروباری ڤێنزۆئیلادا.

سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ھەروەھا لە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ڤێنزۆئیلا و ھەوڵدان بۆ کودەتا لەم وڵاتەدا ڕەخنەی گرت.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ گەڕانەوە بە دەنگی جەماوەری ڤێنزۆئیلا بە نیکۆلاس مادێرۆ سەرۆک کۆماری یاسایی ئەم وڵاتەو لە دەستوەردانێکی ئاشکرادا داوای لێ کردووە ھەتا بە قازانجی نەیارانی سەربە ڕۆژئاوای واز لە دەستەڵات بھێنێ.

پەمپێئۆ ھەروەھا پشتگریی ئەمریکا لە خوان گوایدۆ ڕاگەیاندووە. گوایدۆ لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە خۆی وەک سەرۆک کۆماری کاتیی ڤێنزۆئیلا ناساندووە.

نیکۆلاس مادێرۆ سەرۆک کۆماری ڤینزوئیلایش ڕۆژی چوارشەممە لەکاردانەوە بە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتەکەی وێڕای ڕاگەیاندنی پچراندنی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا ، ڕایگەیاندووە : دیپلۆماتەکانی ئەمریکایی ٧٢کاژێر دەرفەتیان هەیە خاکی ڤینزوئیلا بەجێ بهێڵن.

جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ڤێنزۆئیلا ، هەڕەشەی  لە دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە کردووەو پشتی خوان گوایدۆی گرتووە.