پێداگری مسکۆ لە سەر پشتیوانی ل دەوڵەتی یاسایی ڤەنێزۆئیلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356744-پێداگری_مسکۆ_لە_سەر_پشتیوانی_ل_دەوڵەتی_یاسایی_ڤەنێزۆئیلا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی : مسکۆ هەموو کردەوە پێویستەکانی لە پشتیوانی ولاگری لە سەرۆک کۆماری ڤەنێزۆئیلا وهاوپەیمەنەکەی لە ئەمریکای لاتین ئەنجام دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2019 15:22 Asia/Tehran
  • پێداگری مسکۆ لە سەر پشتیوانی ل دەوڵەتی یاسایی ڤەنێزۆئیلا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی : مسکۆ هەموو کردەوە پێویستەکانی لە پشتیوانی ولاگری لە سەرۆک کۆماری ڤەنێزۆئیلا وهاوپەیمەنەکەی لە ئەمریکای لاتین ئەنجام دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سرگئی لاۆرۆف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ' عەلی کەبا" وەزیری کاروباری دەرەوەی سیرالئون ڕایگەیاند ، لەهیچ کەس شاراوە نیە کە کاربەدەستانی ئەمریکا خوازیاری ڕۆخانی دەوڵەتی یاسایی " نیکولاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤەنێزۆئیلا لە ئەمریکای لاتینن. لاۆرۆف وتی: ئەمریکا هەموو پیودانگەکانی نێودەوڵەتی لەمەڕ ڤەنێزۆئیلا بنپێکردووە وڕووسیا نیگەرانی وەها ئاکار وڕەفتارێکە لەگەڵ هاوپەیمانانی نێزیکی خۆی لە لایەن ئەمریکاوە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە هەواڵی میدیاکان لەمەڕ ئەگەریی دەسوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنێزۆئیلا یش وتی: داواکاری بۆ ئەم کردەوەیە لە لایەن بڕیکەوە لە ئەمریکا لەوان " جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی کۆشکی سپیی ڕوولە پەرەیە. قەیرانی نوێ لە ڤەنێزۆئیلا دوای ئەوە ئەنجام بوو کە خوان " گوایدۆ ڕێبەری ناڕازیانی سەربە ئەمریکا وسەرۆکی لەسەر کار لابراوی پەرلەمانی نیشتمانی ڤەنێزۆئیلا حەوتەی ڕابردو بە پشتیوانی ئاشکرای واشنتۆن خۆی وەکوو سەرۆک کۆماری خۆڕاگەێندراوی ڤێنزۆئیلا ناساند وخوازیاری دەس لەکار کێشانی مادۆرۆ بوو. ئەم کردەویەی گوایدۆ ، لەگەڵ نەیارەتی خەڵک، ئەرتەشی ڤێنزۆئیلا وزۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوان ئێران ، ڕووسیا ، چین ، کوبا وتورکیا ڕووبە ڕوو بووەتەوە.