سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا: ئەمریکا هەرگیز بایکۆتەکانی لە سەر ڕووسیا هەڵناگرێ
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی: سیاسەتی ئەمریکا لە سەر بنەمای دەکارهێنانی بایکۆتی بێ بڕانەوە دژ بە ڕووسیا دانراوە ، کەوایە واشینگتۆن هەرگیز بایکۆتەکانی لە سەر ڕووسیا هەڵناگرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دمیتری مێدوێدێف" سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا رۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕووسیی؛ "وکنتاکته" لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا وتی؛ هەرگیز بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا وەستانی بۆ نەبووە و مۆسکۆ بەردەوام تووشی بایکۆتەکانی واشتینگتۆن بووە.
مێدوێدێڤ وتیشی؛ بێ گومان بایکۆتەکان زەبر لە هاوکاریی نێودەوڵەتیی نیوان ڕووسیا و ئەمریکا دەدەن.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ژماری بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا لە ٦٦ هەگبەیش تێپەڕیوە و دوایین بایکۆت ڕۆژی هەینی ١٥ی مارس داسەپێندرا.
وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ، ٦ کەس و ٨ ناوەندی ڕوسی بە تۆمەتی دەستێدابوون لە قەیرانی ئوکراین بایکۆت کرد.
پێوەندییەکانی ڕۆژاوا و مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ بەم لاوە لە سەر مەسەلەی پەرە سەندنی دزە و دەسەڵاتی سەربازیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) بەتایبەت ئەمریکا لە نزیکی سنووری ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، قەیرانی ئوکراین، دەریای بالتیک و باروودۆخی سووریا تەواو ئاڵۆز بووە.