بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا: واشینگتۆن دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
"ئێمی کلۆبوجار" Amy Klobuchar سناتۆری دیموکرات و بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا، گەڕانەوەی واشینگتۆن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە مەسەلەیەکی یەکجار گرینگ و پێویست زانی.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئێمی کلۆبوجار" سناتۆری ئەیالەتی "مینەسووتا" رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی کاروباری جیهانی" لە زانکۆی "کۆلۆرادی بولدێر" ی ئەمریکا چوونەدەری واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و وتی: چووندەر لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ، دەسەڵات نواندن بۆ ئەمریکا نایەتە ئەژمار.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، بە شێوەی یەکلایەنە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە چووە دەرەوە و ڕایگەیاند کە بایکۆتە ئەتۆمییەکان سەر لە نوێ بە سەر ئێران دادەسەپێندرێنەوە. هەنگاوێک کە بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.
زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس و کاربەدەستانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا بە وەبەر ڕەخنە دانی ئەو بڕیارەی ترەمپ خوازیاری گەڕانەوەی واشینگتۆن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بوونە و ڕاسپێرییان کردووە بە بەربژارانی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ٢٠٢٠ ی ئەم وڵاتە کە ئەگەر سەرکەوتن ، واشینگتۆن بگەڕێننەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.
پێشتریش "بێرنی سەندێرز" "Bernie Sanders، "ئێلیزابێت وارێن" Elizabeth Warren و"کامالا هەریس" Kamala Harris سێ بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا وادەیان دابوو بێتوو ببن بە سەرۆک کۆمار، دەگەڕێنەوە بۆڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.