نیسان 27, 2019 19:55 Asia/Tehran
  • پیداگری یەکیەتی ئوروپا لەسەر پێبەندبوون بە هەڵوەشانی بایکۆتەکانی ئێران

وتەبێژێکی یەکیەتی ئوروپا پیداگری کرد: ئەم یەکیەتیە ،هەڵوەشانی بایکۆتە دژە ئێرانیەکان بە یەکێ لە گرینگترین وادەو بەڵینەکانی خۆی لە بەرجام دەزانێ.

وتەبێژێکی پایەبەرزی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆشەممە لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ئیرنا ، ڕێککەوتنەی بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی گرینگ لە میعماری ونژیاروانی نێودەوڵەتی پەرە نەدانی چەکەمەنی ئەتۆمی زانی  کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشت ڕاست کراوەتەوەو بۆ ئاسایشتی ناوچە وجیهان زەروریە. ئەم کاربەدەستەی یەکیەتی ئوروپا پیداگری کرد : سەرەڕای زەخت وگوشارەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا، پێبەندی ئێران بە وادەو بەڵینەکانی ناڤۆکی بووە بە هۆوو ئەم وڵاتە ، هەنگاوی گرینگ بۆ زێندوو ڕاگرتنی ئەم ڕێککەوتنە و کەڵک وەرگرتنی تاران لە قازانجەکانی ئابووری هەڵوەشانی بایکۆتەکان هەڵگرێت. ئەم وتەبێژە کە نەێویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، وادەو بەڵینەکانی هاوپێوەند بە هەڵوەشانی بایکۆتەکان لە بەرجامی بە یەکێ لە بوعد وڕەهەندەکانی ئەم رێککەوتنە زانی. دەوڵەتی ئەمریکا ، هەشتی مای ٢٠١٨ لە کردەوەیەکی یەک لایەنە چوونە دەری ئەم وڵاتەی لە بەرجام ڕاگەیاند ولەماوەی دوو قۆناخ دا بایکۆتە گەلیک کە بە پێی ئەم ڕێککەوتنە هەلگیرابوو، گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ