May 12, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • داواکاری پارتی کەسکی ئاڵمانیا لە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ سەفەرکردن بۆ ئێران

وتەبێژی پارتی کەسکی ئاڵمان، بە ئاماژەدان بە پێویستی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لە لایەن بەرلین ، پێداگری کرد لەسەر چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران و سەفەر کردن بۆ تاران .

ئومید نووری پوور، وتەبێژی پارتی کەسکی ئاڵمان، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ گۆپاری ئیشپیگل، وتیشی : هایکۆ ماس،  وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەبێ هەرچی خێراتر سەردانی تاران بکات و هەوڵ بدات هەتا ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا، ڕۆژی شەممە وتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە درێژەپێدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

ماس  هەروەها  وتبووی: چارەسەرکرانی ئەم  پرسانە پێویستی بە هاوکاری و هەڵوێستی تاکانەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە.

ئاڵمان یەکێک لە ئەندامانی  وڵاتانی مۆرکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج و یەک  لەگەڵ ئێرانە کە لە پرسی سەپاندنی تەعرفە بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن واشینگتون و هەروەها ڕەخنەی ئاشکرای دوناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکێتی ئەورووپا و کشانەوەی ئەم  وڵاتە لە پەیمانەکانی نێودەوڵەتی، هەڵوێستی ڕەخنەگرانە بە دژی واشینگتۆن هەیە.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەبەر کەمتەرخەمی وڵاتانی رۆژاوایی لە جێبەجێ کردنی بەرجام لە ڕۆژی چوارشەممە  هەژدەی مانگی مەی دووهەزارونۆزدە، هەندێ هەوڵی خۆی لە بەرجام ڕاگرت و بە وڵاتانی دیکە لەم ڕێککەوتنە، شەست ڕۆژ دەرفەتی دا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بەتایبەت لە بواری بانکی و نەوتی .

سەرپەیڤ