May 12, 2019 21:12 Asia/Tehran
  • پێویستیی پاراستن و جێبەجێ کردنی بەرجام بۆ وڵاتانی ئەورووپی

بیرکەدەی بەناوبانگی ئەورووپی، لە یادداشتێک دا پێشنیاری بە یەکێتی ئەورووپا کرد بەمەبەستی پاراستنی بەرجام، سازوکاری تایبەتی ئینستکس ، جێبەجێ بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بیرکەدەی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا لە یادداشتێک دا وێڕای وشداری دان لەمەڕ  ئەگەر رووخانی تۆکمەوتەواوی بەرجام، داوای لە یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی فەرەنسا ، ئاڵمان و بەریتانیا کرد کە بەوەڕێخستنی سازوکارێکی تایبەت ناسراو بە ئینتستکس ،  پێبەند بن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران  .

ئەنجومەنی  پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا دەنووسێت: خستنەگەڕی سازوکاری تایبەت ناسراو بە ئینستکس  هەتا ناوەڕاستی هاوینی دووهەزاروهەژدە دەبێ ئەولەویەتی وڵاتانی ئەورووپی بێت .

ئەم ژوورەی بیرکردنەوەی ئەورووپایی دەڵێت  : ئەگەر وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پشکدار بن لە ئینستکس، ئەوکات نیشانەیەکی بەرچاو سەبارەت بە پێشکەوتن،  دەردەکەوێ.

ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا هەروەها وشداری دەداتە وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە قسەکان سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆت بەدژی ئێران و ئەم قسانەی بە  پەلە وەسف دەکات.

پێشنیاری بیرکەدەی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا لەبارودۆخێکدا باسی کراوە کە وڵاتانی ئەورووپی لە کاتی دەرکەوتنی ئەمریکا لە بەرجام ، بەڵێنی زۆریان بە ئێران داوە لەمەڕ هاتنەدی قازانجی ئابووری لەم ڕێککەوتنە،  بەڵام ئەوان بەڵێنەکانیان جێ بەجێ نەکرد.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا کە لە یەکەمین ساڵوەگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤوکی دەرکراوە ، دەرفەتی شەست رۆژەی بە وڵاتانی دیکەی بەشدار لە بەرجام داوە بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان بەتایبەت لە بواری بانکی و نەوت، هەوڵ بدەن.

سەرپەیڤ