May 14, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • موگرینی

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەییەکێتیی ئەورووپا بە پێداگری لە سەر پێبەندیی ئەورووپا بە جێبەجێ کرانی تۆکمەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیوای خواست: یەکەم ئاڵ و وێری بانکیی ئیسنتێکس تا چەن هەفتەی دیکە جێبەجێ بکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ موگرینی ڕۆژی دووشەممە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی: لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەبارەت بە ڕێکارەکانی جێبەجێ کردنی ئینستێکس و یەکەم ئاڵ و وێری بانکیی ئیسنتێکس تا چەن هەفتەی دیکە وتووێژ و دانوستانی کردووە.

موگرینی دیسان جەختی کردەوە: یەکێتیی ئەورووپا و هەموو وڵاتانی ئەورووپا بە گشتی لێبڕاوانە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئە تۆمیی ئێران بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێ.

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەروەها داوای لە ئێران کرد تا پێبەند بێ بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی.

ئەڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا پاش چونەدەری نایاسایی  ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨  بەڵێنیان دا کە بە لەبەرچاو گرتنی قازانج و بەرژەوەندیی ئابووریی ئێران ، ئەو ڕێککەوتنە هەر بپارێزن. ئەم وڵاتانە ، وێرای ئەوەی بە شێوەی سەرزارەکی بەرامبەر بە ئەمریکا ڕاوەستان بەڵام تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵینانەی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان.

 

سەرپەیڤ