May 30, 2019 13:30 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی رووسیا لە دانیشتنی بەحرەین بەتەوەری

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەتوندی نیگەرانی دەربڕی لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئابووریی بەحرەین بەتەوەری گەڵاڵەی ئەمریکیی"سەودای سەدە" .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا، بەتوندی نیگەرانی دەربڕی لە گەڵاڵەی حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ سازانی ئیسرائیلی-عەرەبی لەدژ فەلەستینیان ناسراو بە"سەودای سەدە" وهەروەها دانیشتنی ئابوریی ناسراو بە "ئاشتی بۆ ئاسودەیی" لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین.

لەو بەیاننامەدا بەئاماژە بەنەیارەتی دەوڵەتی فەلەستین لەگەڵ گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە ڕاگەیێندراوە؛ تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە ئامانج لەو کردەی ئەمریکا، گۆڕینی بەرنامەی کاری سەرەکیی ناوچەو سەپاندنی ئاسۆیەکی بەدیلی جێ سەرنجی ئەو وڵاتە لەبارەی فەلەستینە.

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بەهەوڵی بەردەوام بۆ گۆڕینی ڕێگاچارەی سیاسیی تۆکمە بە جێ بەجێ کرانی گەڵاڵە ئابورییە خەوشاوەکان، وشداریی داوە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە: مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەهاوکاریی ئەمریکا ٢٥و٢٦ی ژۆئەن، میوانداری دانیشتنی ئابوریی دەبێ.

"سەودای سەدە" گەڵاڵەیەکی ئەمریکییە کە بەهاوکاریی و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادەکراوەو هەوڵ دەدا مافەکانی گەلی فەلەستین بەتەواوەتی پێشێل بکا.

بەپێی گەڵاڵەی "سەودای سەدە" قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە ماوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبێ.

سەرپەیڤ