خۆپێشاندانی ئێلەک زەردەکان لە فەڕەنسە ، سیهەمین شەممەی بەدوای یەکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363712-خۆپێشاندانی_ئێلەک_زەردەکان_لە_فەڕەنسە_سیهەمین_شەممەی_بەدوای_یەکدا
خۆپێشاندانی چالاکانی بزووتنەوەی دژی سەرمایەداریی ، توڕە لە سیاسەتەکانی حکومەتی فەڕەنسە ، پێیی نایە سیهەمین حەوتەی بە دوای یەکدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2019 15:11 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی ئێلەک زەردەکان  لە فەڕەنسە ، سیهەمین شەممەی بەدوای یەکدا

خۆپێشاندانی چالاکانی بزووتنەوەی دژی سەرمایەداریی ، توڕە لە سیاسەتەکانی حکومەتی فەڕەنسە ، پێیی نایە سیهەمین حەوتەی بە دوای یەکدا .

بەپێی راپۆرتی راشا تودەی ، ناڕازیان بە سیاسەتە ئابووریەکانی حکومەت لە فەڕەنسە ناسراو بە ئێلەک زەردەکان ، شاری موون پلیە لە باشووری ئەم وڵاتەیان وەک سەرەکی ترین ناوەندی ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ خۆپێشاندانی نیشتمانیی راگەیاند .

ئێستاکە سەدان کەس لە ناڕازیان لە شاری موون پلیە لە سەر شەقامەکانن . خۆپێشاندان لە گۆڕەپانی کۆمێدیی ئەم شارەوە دەسپێبووە .

لە نزکیی پاریس ، خۆپێشاندان ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەن دێنی دەوربەری ئەم شارە بەرەو لای بووبینی بە هیوای پەیوەستبوونی دەوربەری شارەکان بە کۆبوونەوەکانی ئێلەک زەردەکان پلانی داڕشتوە .

 لە شارەکانی دیکەی فەڕەنسە لەوان بوردۆ ، نانت ، مارسێی ، لێون ، ستراسبۆرگ و لیلیش کۆبونەوەی ناڕازیانە پلانی بۆ کراوە .

بزاڤی ئێلەک زەردەکانی فەڕەنسە ، نێوەڕاستەکانی نوامبری 2018 بۆ ناڕەزایەتی بە سایستەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە پێکهات .