حوزه‌یران 11, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وەزیری دەرڤەی  ڕووسیا  لە کردەوەی ئوروپا  سەبارت بە بەرجام

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی بەدوای کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە بەرجامن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا " سێرگێیی لاوروف   " وەزیری دەرەوەی ڕوسویا  ڕۆژی  سێشەمە  لە  کۆبوونەوەی  نێونەتەوەیی  لە موسکو  ڕایگەیاند ئێران هێشتا پێبەندە  بە  بەڵێنەکانی خۆی لە هەمبەر بەرجام و پاراستنی تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە  لایەنە  ئوروپاییەکان . وەزیزری دەرەوەی  ڕووسیا  سەبارەت بە کردەوەکانی  ئەمریکا  دژی  ئێران  وتی  هەوڵ بۆ ناچار کردنی  جیهان  بە  جێ بە جێ نەکرانی   بڕیارنامەی  ئەنجومەنی  ئاسایش  لە  لایەن  ئەمریکا  بە تەواوی  دیارە  .  لاوروف  هەروەها  وتی  بڕێک  لە وڵاتانی ڕوژئاوایی  بە دوای  ئەوە  دان  کە   ئێران  هەڵەیەک  بکات  یان  هەنگاوێک  هەڵبگرێت  کە بە  پێچەوانەی  بەرجام بێت . ئوروپا  31  ژانویەی  2019  سەرەنجام  دوای چەن  مانگ  بە فەرمی   وەڕێخستنی  کاناڵی  تایبەت  بە  بازرەگانی  لە گەڵ  ئێران  ناسراو  بە  ئینتێکسی  ڕاگەیاند  بەڵام  ئەو کاناڵە  داراییە  هێشتا  جێ بە جێ نەکراوە .

سەرپەیڤ