ڕووسیا: بەرپرسایەتیی تۆکمەوتەواوی لە بەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام بەئەستۆی ئەمریکایە
نوێنەری ڕووسیا لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: ئەمریکا بەرپرسی تۆکمەوتەواوی لە بەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی بەرجامە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «میخائیل ئولیانۆف» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: مۆسکۆ داوا لە واشێنگتۆن دەکات ھەتا ھەڵوێستی خۆی لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بگۆڕێت، چونکو ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەبار بچێت، تەواوی بەرپرسایەتییەکانی بە ئەستۆی ئەمریکا دەبێت.
نوێنەری ڕووسیا لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەم بەیاننامەیەدا داوای لەئەمریکا کرد کەڕوانگەی خۆی لە بارەی گەورەترین دەستھاتی دیپلۆماسیانەی قەدەغەی پەرەپێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی بگۆڕێت، چونکو ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ماوەی ئەوە بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەدات کە لە ناوەڕۆکی تەواو ئاشتیانەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران متمانەی ھەبێت.
ئۆلیانۆف وتیشی: ئەمریکا بۆ سەپاندنی ەواست و بیروڕای خۆی بە سەر وڵاتانی دیکە شێوازی بوختان ھەڵبەستن، ھەڕەشەو بەرتەسک کردنەوەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی ڕەوای کۆمەڵگای جیھانی لەگەڵ ئێرانی گرتووەتە بەر کە دیارە شێوازێکی ھەڵەیەو ناکارایە.
ئەم کاربەدەستە ڕووسییە ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتنی توندوتیژ لە گەڕاندنەوەی بایکۆتە نەوتی و بانکییەکانی ئێران وتیشی: لە مانگی مای ئەمساڵەوە ئەمریکا ئەم سیاسەتە تێکدەرانەیەی بۆ بڕێک لە فەکتەرە ناڤۆکییەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە پەرە پێ داوەو ھەڕەشەی بایکۆتی ناردەی زێدەئۆرانیۆمی پیتێندراوو ئاوی سوکی لە خاکی ئێرانەوە کردووە.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بۆ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوە لەلای بیروڕای گشتیی جیھان.