رەخنەوگازندەی ڕووسیا لە ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە کەنداوی فارس
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە کەنداوی فارسی بە جێی مەترسیی زانی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "واسیلی نبنزیا" رۆژی سێ شەممە لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: "زیادکرانی ژماری سەربازانی بیانی لە کەنداوی فارسدا، مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی سەربازی دەباتەسەر و دەتوانێ شوێنهاتی وێرانکارانەی لێ بکەوێتەوە."
واسیلی نبنزیا، وتی : قەیران لە کەنداوی فارس هەڕەشە لەدژ ئاشتی و ئاسایش لەناوچە دایە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتیشی: لەپشت تۆمەت پاڵدانەکان، شایەتی زیادکرانی ژماری سەربازان لەلایەن ئەو حکومەتانەین کە بەشێک لە ناوچەکە نین و مەترسیی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە دروست دەکەن و هەر ڕووداوێک لەوانەیە تێکهەڵچوون بەشوێنهاتی وێرانکارانەی لێ بکەوێتەوە.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا گەڵاڵەیەکی هەیە بۆ پێش گرتن بە قەیران و ڕزگاربوون لە بنبەست، جەختی کرد لەسەر پێویستیی گەشەپێدانی میکانیزمێکی ئاسایشی گشتیی لەناوچەدا داڕێژراو لەسەربنەمای دیالۆگی یەکسان.
نبنزیا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ، پرسی سەرەکیی رۆژاوای ئاسیا واتە فەلەستینی هێنایە ئاراوەو بەڕەخنەگرتن لە درێژەی کاولکرانی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێی داگرت لەسەر پێویستیی پێداچوونەوە بەو ڕەوتە.
وێران کرانی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان لەلایەن رژیمی زایۆنی بەئامانجی پەرەپێدانی شارۆچکەسازیی و لەدژ بڕیارنامەی٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایش جگە لە مۆسکۆ لەگەڵ نەیارەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتی ئوروپاش بەرەوڕوو بووە.