پەمپێئۆ: پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف» کۆتایی پێ ھاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i366481-پەمپێئۆ_پەیمانی_ئای_ئێن_ئێف_کۆتایی_پێ_ھاتووە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا باسی کشانەوەی فەرمیی وڵاتەکەی لە پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف_INF»واتە « ھێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان»ی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • پەمپێئۆ: پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف» کۆتایی پێ ھاتووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا باسی کشانەوەی فەرمیی وڵاتەکەی لە پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف_INF»واتە « ھێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان»ی کرد.

بە پێی ڕ اپۆرتی ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ ھەینی باسی کشانەوەی فەرمیی وڵاتەکەی لە پەیمانی «ئای ، ئێن، ئێف_INF»واتە « ھێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان»ی کرد.

ناوبراو لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە توییتێڕدا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەی پێبەند نەبوونی ڕووسیا بە پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف_INF» نووسی: لە بەرواری دووھەمی فڤریەی ٢٠١٩، ئەمریکا شەش مانگ دەرفەتی دایە ڕووسیا ھەتا بگەڕێتەوە بۆ نێو ئەم پەیمانە، کەچی ڕووسیا نەیارەتیی کردو بەم پێیە ھەر لە ئەمڕۆوە ئەو پەیمانە کۆتایی پێ دێت.

مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەوەی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم پەیمانەی ئۆباڵی گردنی ڕووسیا کرد، بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئیدی لەمەولا ئەمریکاش ناتوانێ لە پەیمانێکدا بمێنێتەوە کە لایەنەکەی دیکەی پێشێلی کردووە و کەوا بوو ڕووسیا تەنیا خەتاباری لە بەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم پەیمانەیە.

ھاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی توییتێڕیی مایک پەمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کشانەوەی فەرمیی وڵاتەکەی لەم پەیمانەکە کرد لە پاش ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا.

ھاوکات ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ»ش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم گۆڕانکارییانە ئەمڕۆ ھەینی بانگەشەی کرد کە دەوڵەتی ڕووسیا بە خەتاباری سەرەکیی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف_INF»واتە « ھێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان» دەزانێ و وەڵامی ئەو ھەنگاوەی مۆسکۆ لەمەڕ کشانەوەی لە پەیمانەکە دەداتەوە.

سەرۆکانی پێشووتری ئەمریکاو یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو ساڵی ١٩٨٧ پەیمانی « ئای ، ئێن، ئێف_INF»واتە « ھێزە ناڤۆکییە نێوانبڕەکان»یان واژۆ کرد. ئەم پەیمانە دامەزراندنی موشەکی باڵستیک و کروز لە ئەورووپای لە واشێنگتۆن و مۆسکۆ قەدەغە دەکرد.