پیداگری لاڤۆرۆف لە سەر گرینگایەتی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئابووری دەریای خەزەر
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پیداگری کرد: یەکەمین " کۆبوونەوەی ئابووری دەریای خەزەر" دەتوانێ ئەم دەریایە بکاتە گوڕەپانی نێونەتەوەیی ڕێگا وبان وگواستنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس" سرگئی لاڤۆرۆف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری " سیاسەتی دەرەوەیی ودیپلۆماسی تورکەمەنستان " ڕایگەیاند : یەکەمین " کۆبوونەوەی ئابووری دەریای خەزەر " هۆگری دووهێندەی بۆ گەشە وپەرەی هاوکاریەکانی ئابووری، سەرمایە نانەوە وگەشتیاری نێوان وڵاتانی لێوارەیی ئەم دەریایە بەدی دێنێت. لاڤۆرۆف وەبیری هێنایەوە، چارەسەرکردنی پرسی گەشەی ئابووری ناوچەی دەریای خەزەر، یەکێ لە سەرەتیەکانی بەردەم ، دوای مۆرکرانی کونوانسیۆنی هاوپێوەند بە دۆخی مافەوانی ئەم دەریایە کە دۆخی مافەوانی پێویست بۆ گەشەی هاوکاریەکانی لێوارەیی ئەم دەریایە دیاری کراوە وبە شێوەی گشتیی متمانە وئاسایشت لە ناوچەی بەهێز کردووە. سرگئی لاڤۆرۆف پیداگری کرد کەلایەنی ڕووسی گرینگایەتی زۆر دەدات بەم ڕوداوە، وهەربەم هۆیەوە لە بانترین ئاست تیدا بەشداری کردووە و"دێمێتری میدودیف " سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە م کۆبوونەوەیە بەشداری دەکات. پێویستە بۆترێت ، یەکەمین " کۆبوونەوەی ئابووری خەزەر" بڕیارە لە بەرواری ١٢ی ئۆت لە کۆماری تورکەمەنستان بەڕێوە بچێت. پێشنیاری بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە لایەن " قوربان قولی بردی محەممەد ئوف " سەرۆک کۆماری تورکەمەنستان لە پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی لێوارەیی ئەم دەریایە لە بەندەری " ئاقتاو"ی قەزاقستان هاتە ئاراوە ولەلایەن سەرۆک کۆمارانی پێنج وڵاتی لێوارەیی دەریای خەزەر پێشوازی لێکرا.