ئاگرکەوتنەوە لە هەمماری چەکەمەنی سوپای ڕووسیا لە سیبری
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i366649-ئاگرکەوتنەوە_لە_هەمماری_چەکەمەنی_سوپای_ڕووسیا_لە_سیبری
ئاگرکەوتنەوە لە هەمماری چەکەمەنی و تەقەمەنیی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی سیبری چەن کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2019 04:50 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە هەمماری چەکەمەنی سوپای ڕووسیا لە سیبری

ئاگرکەوتنەوە لە هەمماری چەکەمەنی و تەقەمەنیی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی سیبری چەن کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە مۆسکۆوە؛ بە هۆی ئەو ئاگرەی نیوەڕۆی دووشەممە بەربوویە هەمماری چەکەمەنیی یەکەی تۆۆپخانەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای "کراسنۆیارسک"ی سیبری ، یەک کەس کوژرا و هەشت کەسیش بریندار بوون.

ئەو ئاگرە ناوچەی تایبەتی چەکەمەنی و  تەقەمەنیی کۆنی سووتاند کە تێیدا نزیکەی ٢٥ هەزار گوللە و تۆپی نەتەقاوە ڕادەگیردرێ.

بە هۆی ئەو تەقینەوانە شوشەی پەنجەرەکانی ئەم ناوچەیە هەموو ورد و خاش بوون و پڵاشەی گوللە تۆپەکان هەتا مەودای ١٥  کیلۆمەتریش فڕە درا.

کاربەدەستێکی ئیدارەی کات و ساتی نائاسایی ڕووسیا وتی: بڕیارە نزیکەی ١١ هەزار دانیشتووی ئەو ناوچەیە کە ماڵیان نزیکی ئەو هەمماری چەکەمەنییەیە بگوازرێنەوە بۆ جێگایەکی دیکە.