بانێک و دوو هەوای لەندەن ؛ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی ئەمریکایی وپشتیوانی لە بەرجام
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، لە وڵاتانی جیهان داوای کرد هەتاپەیوەست بن بە هاوپەیمانیی دژە ئێرانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " دومینێک ڕاب" ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنی هاوشانە ئاڵمانیایی وفەرانسیەکانی پاش بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە هیلسێنکی پێتەختی فێنلاند ، وتی ، ئێمە پێویستمان بە بەربڵاوترین پشتیوانی نێودەوڵەتیی گونجاوە بۆ بەرنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی گەمیوانی نێودەوڵەتیی لە گەرووی هۆرمۆز. ئەم داواکاریەی " دومینیک ڕاب" لە حاڵێکدایە لە ئاڵمان وفەرانسە، پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی دەریایی دژە ئێرانی ئەمریکا لە کەنداوی فارسیان ڕەت کردووەتەوە. فلورانس پارلی وەزیری بەرگری فەرانسە نەیارەتی ولاتانی ئوروپایی بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی ئەمریکا لە کەنداوای فارس ڕاگەیاندووە. " هایکۆ ماس ' وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیش ڕۆژی پێنج شەممە خوازیاری کۆتایی دان بە کردەوەی ئاڵوزکاوانە لە ناوچەی کەنداوای فارس بوو. ئەمریکا لە مانگەکانی ئەم دواییە بە مەبەستی پەرە پێ دانی زەخت وگوشار بەسەر ئێران ،ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارسی پەرە پێ داوە وهاوڕێی هاوپەیمانەکانی لەوان بەریتانیا دەس ئەداتە کردەوەی دنە دەرانە.