بریتانیا داوای تڕەمپ بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی رەتکردەوە
حکومەتی بریتانیا لە گەڵ داوای سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە رێکەوتنی ناڤۆکی دژایەتی کرد و جەختی کردوە ، ئەم رێککەوتنە لە باری ئاسیاشیەوە بۆ لەندەن زۆر گرنگە .
وەزاڕەتی دەرەوەی بریتانیا سەر لەبەیانیی پێنجشەمە لە کاردامەوە بە داوای دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە وڵاتانی باقیماو لە رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ کشانەوە لەم رێککەوتنە گوتی : ئێمە بە قوڵیی نیگەرانی راگەیاندنی ئێرانین لەمەڕ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا ، بەڵام ئێستاش ئەم رێککەوتنە وەک رێککەوتنێکی گرنگ دەبینین بۆ ئاسایشی هاوبەشمان .
وەزاڕەتی دەرەوەی بریتانیا لە بەیاننامەکەیدا وتیشی ، ئێمە لەسەر ئەم باوەڕەین کە ئەم بابەتە گرنگە لە رێگەی دیپلۆماتیک بە ئاڕاستەی پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی و دەسکەوتەکانی لە دەوری پەرەپێنەدانی چەکی ناڤۆکی بەدەست دێ .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە یەکەم لێدوانی مێدیایی خۆیدا دوای زللەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای هەنگاوی تیرۆرستیی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی ، بانگەشەی ئەوەیکرد هەرگیز رێگا نادات ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگات .
تڕەمپ گوتیشی کاتی ئەوە هاتوە بریتانیا و فەڕەنسە و روسیا و چین دەرک بەم راستیە بکەن، ئەوان دەبێ لە بەرجام بکشێنەوە .
بە دوای بەڵێنشکێنەکانی ئیمزاکەرانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئێران رۆژی یەکشەممە 5 ی ژانیڤەری بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەنگاوی پێنجەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا راگەیاند .