یاریدەری وەزیری دەرەوەی بریتانیا : یەکیەتی ئوروپا پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکی دەمێنێ
یاریدەری وەزیری دەرەوەی بریتانیا رۆژی هەینی دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی لوتکەیی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بروکسێلی پێتەختی بەلژیک جەختی کردەوە ئەم وڵاتە لە گەڵ شەریکانی پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکی دەمێنێ .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەندرۆ مۆریسۆن بە بڵاوکردنەوەی بروسکەیەک لە توویتەر دا وتیشی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا هەروا خوازیاری کەمبوونەوەی خێرای بارگرژیەکان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادان .
دانیشتنی لوتکەیی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیەتیە دوانیوەڕۆی هەینی لە بروکسێل بەڕێوەچوو .
جێبەجێ کرانی هەنگاوی پێنجەمی ئێران بۆ کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا ، بەرزبوونەوەی بارگرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دوای شەهید کرانی سەردار سولەیمانی بە فەرمانی دوناڵد تڕەمپ و رووداوی بەرزبوونەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە سەرەکی ترین بابەتەکانی باسکراو لەم دانیشتنەدا بووە .
..........................
ئێران
بارینی بەفروباران