ڕەخنەو گازندەی سێناتورێکی ڕووسیایی لە ڕاگەیەندراوی تروئیکای ئوروپا سەبارەت بە بەرجام
سێناتورێکی ڕووسیایی ڕەخنەی کرت لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکانی تروئیکای ئوروپا لەمەڕ بەرجام و ئەو هەڵوێستەی بە جۆرە لایەنگریەک لە کردەوەکانی ئەمریکا لێکدایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ڕووسی "ڕاسیسکایا گازیتا" " کنستانتین کاسا چوف" سەرۆکی ئەرکانی کاروباری نێودەوڵەتی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی " سێنای" ڕووسیا لە لاپەڕەی فەیسبۆکی خۆیدا نووسی: بەیان نامەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ولاتانی فەرانسە ، ئاڵمانیا وبەریتانیا ، " تروئیکای ئوروپایی بە پێی پشتیوانی لە جێ بەجێ کردنی بەرجام ، بەشێوەی یەک لایەنە تەنیا خوازیاری پێبەندی ئێران بە وادە وبەڵینەکانی بووە و داواکاری هاوشێوەی لە ئەمریکا نەکردووە. ئەم سێناتۆرە ڕووسیاییە وتی: چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام وەکوو یەکێ لە لایەنەکانی وئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بووە بەهۆی بنپێکردنی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە. کاساچوف لە تروئیکای ئوروپایی بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی وادەو بەڵین شکێنی ئاشکرای ئەمریکا لە بەرجام وبنپێکردنی ئەم ڕیککەوتنە ڕەخنەت گرت. کاساچوف وتیشی: بە پێی عەقل وئاوەزی ڕۆژئاواییەکان ، هەرچەندە یش کە ئەمریکا سیاسەتی بایکۆتەکانی خۆی بەردەوام بکات وتەشەنای پێبدات ، هەمدیسان ئێران دەبێ بەرجام لەبەر چاو بگرێت. ئەم سێناتۆرە ڕووسیاییە وتی: ئەمە هەمان سیاسەتێکە کە ئەمریکا بی شەرمانە گرتوویەتە بەر ولە ڕواڵەت دا لە دونیای تەک جەمسەری کە بەدی هێناوە ، چێژ دەبات. ئانگیلا میرکیل سەدرئەعزەمی ئاڵمانیا " ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە وبوریس جانسۆم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەوی یەکشەممە لە بەیان نامەیەکی هاوبەشدا بەبی ئاماژەدان بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام وبێ بەڵینی ئوروپاییەکان لە هەمبەر ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە ، لە ئێران داوایان کرد بگەڕێتەوە بۆ وادەو بەڵێنە تۆکمە وتەوا وکراوەکانیان لە چوارچێوەی بەرجام.