مۆسکۆ: ئەورووپا دەبێ میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام وەلا بنێ
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوای لە سێ وڵاتەکەی ئەورووپا کرد کە وێڕای وەلانانی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام ، لە سەر پێکھێنانی ھەل و مەرجێک بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە چڕ ببنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕوسیی تاس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژ ی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ئێمە لە تەواوی ھاوبەشەکانی ڕێککەوتنی بەرجام داوا دەکەین ھەتا میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ھاوپەیوەند بە بەرجام ناسراو بە «میکانیزمی پەلەپیتکە» بنێنە لا و لە سەر بنەمایەکی گرینگ چڕ ببنەوە، کە ھەمان پێکھێنانی کەش و دەستپێشخەریی پێویستە بۆ پاراستنی بەڕجام»
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران ھێشتا نەگەییشتووەتە خاڵی گەڕانەوەی بایکۆتەکان.
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا ژانویەی ٢٠٢٠ بەبێ ئاماژە کردن بە دۆش دامانی خۆیان لە مەڕا ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان لەپاش کشانەوەی واشێنگتۆن لە مای ٢٠١٨ میکانیزمی چارەسەریی ئەم ناکۆکییانەیان چالاک کرد.
«میکانیزمی پەلەپیتکە» بەشی کۆتایی میکانیزمێکی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجامە کە کە دەتوانێ بڕیارنامەکانی پێشویی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ھەڵپەسێردرا بوون، بگەڕێنێتەوە.
تاران وێڕای ڕەخنەگرتن لەم ھەنگاوە ڕایگەیاندووە کە، ئەگەر بێتوو دۆسیەی ناڤۆکیی ئێران ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، ئەوسا باسی کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی «ئێن پی تی» دێتە ئاراوە.