گەڵاڵەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازان لە یۆنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i378134-گەڵاڵەی_یەکێتیی_ئەورووپا_بۆ_گەڕاندنەوەی_پەناخوازان_لە_یۆنان
یەکێتیی ئەورووپا بەنیازە دووھەزار یۆرۆ بە ھەر پەناخوازێک لە دوورگەکانی یۆنان ببەخشێ ھەتا خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2020 15:15 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ گەڕاندنەوەی پەناخوازان لە یۆنان

یەکێتیی ئەورووپا بەنیازە دووھەزار یۆرۆ بە ھەر پەناخوازێک لە دوورگەکانی یۆنان ببەخشێ ھەتا خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەوادەریی یۆرۆنیوز، یەکێتیی ئەوروپاو یۆنان ڕۆژی پێنج شەممە لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە بارەبووی پێنج ھەزار پەناخواز بمات بە مەبەستی ھاندانیان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بەرەو وڵاتەکانیان

«ئیلفا یوھانسێن » کومەیسەری کاروباری نێوخۆیی یۆنان لەم بارەیەوە وتوویەتی: لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە سەر  بەرنامەیەکی کاتی بۆ ھاندانی  پەناخوازان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان ڕێک کەوتووین کە داگری بارەبووی دووھەزار یۆرۆییە بە ھەرکامەیانە.

حەوت وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا ڕایانگەیاندووە کە نیشتەجێ کردنی ئەو ھەزارو شەشسەد منداڵە کۆچبەرەیان بۆ مسۆگەر نابێت کە لە ئێستادا لە یۆنان بەسەر دەبەن.

ڕاپۆرتی میدیاکان دەربڕی ئەوەیە کە ھێزەکانی ئاسایشتی یۆنان لە ئۆپراسیۆنی خۆیاندا دژی پەناخوازان گولەی ڕاستەقینە بەکار دێنن. پێکھاتەو دامەزراوە فریاگوزارەکان لەم بارەیەوە نیگەرانییان دەربڕیوە.