May 13, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • جەختی ئۆلیانۆف لە سەر پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام

دیپلۆماتی باڵای ڕووسیا لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی بەرجام و ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی چەکەمەنیانەی ئێران پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا نووسی: مۆسکۆ پشتگری لە ڕێککەوتنی بەرجام دەکات.

«ئۆلیانۆف» وێڕای ئاماژە کردن بە بەرواری بەسەرچوونی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ واتە ئەمساڵ، پێی داگرت: ڕووسیا پشتگری لە بەرجام دەکات چونکو لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە فیدراسیۆنی ڕووسیا دەتوانێ ھێندێک پارەی لە فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ئێران دەست کەوێت.

ئەم دیپلۆماتە ڕووسییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەمە گاڵتە نییە، بەڵکو ھەڵسەنگاندن و بۆچوونی توندئاژۆکانی ئەمریکایە، جا کەوا بوو دەبێ پەرۆشی واشێنگتۆن بین کە کارناسەکانی ئاوا ئاکام وەرگرتنێک دەخەنە بەردەستی دەوڵەتی ئەمریکا.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەرنووسێکی لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بڵاو کردەوە کە بە گوێرەیەوە داوای درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئەم ئەنجومەنە دژی ئێرانی کرد بوو.

بایکۆتەکانی چەکەمەنیانەی ئێران بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام و بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجوەمنی ئاسایشت ئۆکتۆبەری داھاتوو ھەڵدەوەشێتەوە.

سەرپەیڤ