کشانەوەی فەرمیانەی ئەمریکا لە پەیمانی ئاسمانە کراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i381301-کشانەوەی_فەرمیانەی_ئەمریکا_لە_پەیمانی_ئاسمانە_کراوەکان
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ھەینی بە شێوەی فەرمی کسانەوەی خۆی لە پەیمانی «ئاسمانە کراوەکان» ڕادەگەیەنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • کشانەوەی فەرمیانەی ئەمریکا لە پەیمانی ئاسمانە کراوەکان

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ھەینی بە شێوەی فەرمی کسانەوەی خۆی لە پەیمانی «ئاسمانە کراوەکان» ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» لەم بەیاننامەیەدا بانگەشەی کرد، ڕووسیا بەشێوەیەکی بەربڵاو لەم پەیمانە بۆ پاڵپشتی کردن لە ھەوڵی پاساودانی دوژمنایەتی لە ھەمبەر دراوسێکانی کەڵک وەردەگرێت و لەوانەیە ئەم پەیمانە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بەکار بێنێ.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەر لە مێژە بە بیانووی ئەمەی کە ڕووسیا بەڵێنەکانی لە پەیمانی ئاسمانەکراوەکان پێشێل دەکات، بەستێن خۆش کردن بۆ کشانەوە لەم پەیمانەی دەست پێ کردووە.

ترەمپ دەڵێت، لەوانەیە ڕێککەوتنێکی تازە بکات بە جێگرەوەی.

مۆسکۆ گەلێک جار بوختانەکانی ئەمریکای لەمەڕ پێشێل کردنی ئەم پەیمانەی ڕەت کردووەتەوەو بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەم پەیمانەی بەگورزێکی کوشندە لە ئاسایشتی ئەورووپا زانیوە.

 پەیمانی «ئاسمانە کراوەکان» ڕێککەوتنێکە لە نێوان ٣٥ وڵاتی جیھان لەمەڕ مۆڵەت دان بە گەشتی ئاسمانیی شۆڤاری و پشکنین بە ئاسمانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانەکە.

ڕووسیاو ئەمریکا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوون کە ئەم پەیمانەیان پەسەند کرد، پەیمانێک کە لە ساڵی ١٩٩٢ واژۆکراو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٢ دا جێبەجێ کرا.