ته‌مووز 10, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • نبێنزیا: ئەمریکا قەت لە مەڕ بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران سەرکەوتوو نابێت

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا قەت لە درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران سەرکەوتوو نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڤاسیلی نبێنزیا نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: بەرنووسی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران ھیچ چەنسێکی بۆ سەرکەوتن نییە.

نبێنزیا وتیشی: ڕاپەڕێندرانی ئاوا بڕیارنامەیەک کۆتایی بەرجامی لێ دەکەوێتەوەو ئاشکرایە کە ئێران قەت ئەم بڕیارنامەیە قەبوڵ ناکات و بۆی ھەیە ڕەتی کاتەوە.

بە نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران، مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئەمریکا گەرچی لە ڕێککەوتنی بەرجام کشاوەتەوە، کەچی لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەتا بە ئاراستەکردنی دەستپێشخەرییەک وابنوێنێ کە گوایە ھێشتاش دەتوانێ لە سەر ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی بەرجام کاریگەربێت و شوێن لە سەر بڕیارنامەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا دابنێت.

ڕووسیاو چین گەلێک جار دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ