واشێتگتۆن ھەمیسان ئێران و ڕووسیاو چینی بە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383861-واشێتگتۆن_ھەمیسان_ئێران_و_ڕووسیاو_چینی_بە_دەستوەردان_لە_ھەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا_تۆمەتبار_کرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر بە بێ خستنە ڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک، وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە ئێران و ڕووسیاو چینی بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2020 22:24 Asia/Tehran
  • واشێتگتۆن ھەمیسان ئێران و ڕووسیاو چینی بە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر بە بێ خستنە ڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک، وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە ئێران و ڕووسیاو چینی بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «مایک پەمپێئۆ» لە وتووێژێکدا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران و ڕووسیاو چین و کۆریای باکووری بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا  ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بەرپەرچی وەھا ھەوڵدانێک دەداتەوە.

کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا لەوانە پەمپێئۆ پێشتریش ھەر ئێران و چین و ڕووسیایان بە  بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردبوو.

ڕووسیاو چین و ئێران ھەتا ئێستا گەلێک جار ئەو بوختانە پوچەڵەیان ڕەت کردووەتەوە.