ئاب 07, 2020 16:49 Asia/Tehran
  • وتەکانی دەستوەردەرانەی «جان بۆڵتۆن» لە بارەی گۆڕانکارییەکانی عێراقەوە

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە وتەگەلێکی دەستوەردەرانەدا خوازیاری دابەشکرانی عێراق بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە وتەگەلێکی دەستوەردەرانەدا وێڕای داکۆکی کردنی ئاشکرا لە دابەشکرانی عێراق وەھا بابەتێکی بە سودمەند زانی.

بۆڵتۆن وێڕای دان نان بە بێ ئەنجام بوونی سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی واشێنگتۆن و ھێنانە ئارای بوختانە ھەمیشەییەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتەگەلێکی وەھماوی دا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاراستەی گۆڕینی حکومەتی ئێران ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی ھەروەھا وێڕای داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی سووریا، وتیشی: باشترین ڕێگاچارە بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەڕانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمان و وەدەرنانی ھێزی ئاسمانیی ڕووسیا، سوپای سووریاو ھێزەکانی ناسرتو بە ھاوتەریبی ئێران لە ناوچەکەیە. ھەڵبەت بۆڵتۆن ئیدی ھیچ ئاماژەیەکی نەکردە ھەنگاوەکانی تێکدەرانەی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاو دزینی نەوتی ئەم ناوچانە لە لایەن دەوڵەتی واشۆنگتۆنەوە.

 

سەرپەیڤ