بریاری دژ بە نەتانیاهۆ و گالانت سیاسی نییە
تشرینی دووهم 24, 2024 19:04 Asia/Tehran
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی: بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتیی سزا دژ بە نەتانیاهۆ و گالانت بڕیارێکی سیاسی نییە.
جۆزێپ بۆرێل وتی: کابینەی نەتانیاهۆ پێشنیاری ئاگربڕی ڕەت کردەوە ، وێڕای ئەوەی هەمووان ڕازی بوون بەو ئاگربڕە. وتیشی: داسەپاندنی برسێتی بە سەر غەززە بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەڵەتییەکانە. بۆرێل رایگەیاند: من گەلێک نیگەرانم لەوەی خەریکە لە غەززە و لوبنان ڕوو دەدات و بڕیاری کنێسێتی ئیسراییل سەبارەت بە ئانڕوایش شەرمەزار دەکەم. ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتیشی: پەلاماردرانی هێزەکانی یونیفێڵ لە لوبنان بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکەین، تا ئێستا لە پەلامارەکانی ئیسراییلدا ٣٠٠٠ کەس لە لوبنان کوژراون، بە بڕوای من تەنیا ڕێگاچارە، هەر کۆتایی هێنان بە شەڕ و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ـە.