شکستی قورسی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان
هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان شکستی هێنا .
بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمیی ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان بە 11 دەنگی بێ لایەن ، 2 دەنگی ئا و سێ دەنگی نا واژۆ نەکرا .
ئەمریکا و کۆماری دومینیکەن دەنگی ئایان دا بەم بڕیارنامەیە و چین و روسیاش دژایەتیان لەگەڵدا کرد و باقی ئەندامانیش دەنگی بێلایەنیان پێدا .
بەمجۆرە ، بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران کە بە گوێرەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی 2015 دەسپێببوو لە مانگی ئوکتوبری ئەمساڵدا کۆتایی پێدێ .
مایک پۆمپئپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای شکستی قورسی ئەم وڵاتە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیکدا بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئەم ئەنجوومەنە ، بڕیارنامەیەکی مەنتقیی بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی 13 ساڵەی ئێرانی رەت کردەوە .
پۆمپئۆ لەم بەیاننامەیەدا وێڕای دوپاتکردنەوەی بانگەشە پڕو پوچەکانی لە دژی ئێران کە نیشانەی دەستەوەستانیی و تووڕەیی لە شکستی هەوڵەکانی واشنگتۆن بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران بوو ، ئیدعای کرد ، واشنگتۆن لەمبارەوە درێژە ئەدات بە هەوڵەکانی خۆی .
حکومەتی ئەمریکا شەوی سێشەممە بە پێشکەش کردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەکی هەموارکراو بە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی دژی ئێران ببوو .
بەمحاڵەوە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنی لە دژی ئێران دژایەتیان کرد چونکە درێژکردنەوەیان بە مانای لێدانی دوافیشەک لە رێککەوتنی ناڤۆکی دەزانی .