ھەشتاھەمین شەوی ناڕەزایەتیەکانی پۆرتلەند توندی و تیژی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385270-ھەشتاھەمین_شەوی_ناڕەزایەتیەکانی_پۆرتلەند_توندی_و_تیژی_لێکەوتەوە
پۆلیس لە ھەشتاھەمین شەوی ناڕەزایەتیەکانی دژی نەژادپەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ئەمریکا ، بە راگەیاندنی باری سەرھەڵدان ، پەلاماری کردە سەر ناڕازیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • ھەشتاھەمین شەوی ناڕەزایەتیەکانی پۆرتلەند توندی و تیژی لێکەوتەوە

پۆلیس لە ھەشتاھەمین شەوی ناڕەزایەتیەکانی دژی نەژادپەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ئەمریکا ، بە راگەیاندنی باری سەرھەڵدان ، پەلاماری کردە سەر ناڕازیان .

بە پێی راپۆرتی راشاتودەی ، پۆلیس شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە پەلاماری کردە سەر ناڕازیانی دژی نەژاد پەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ویلایەتی ئۆرگانی ئەمریکا .

 پۆلیس ئەم کۆبوونەوە چەندسەد کەسیەی بە سەرھەڵدان راگەیاند و رووبەڕووی ناڕازیان بووەوە .

 لە لایەکی دیکەوە ژمارێک لە ئەندامانی گروپی چەپخوازی ئانتیفا ش ھەوڵیاندا بە بەدەستەوەگرتنی سپەری دەسکرد بەرەنگاری پۆلیس ببنەوە و یەکێک لە شەقامەکانی پورتلەندیان  داخست . 

چەندین شاری ئەمریکا لە 25 ی مانگی ئایارەوە دوای کوژرانی نەژادپەرستانەی کەسێکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید گۆڕەپانی ناڕەزایەتیە .